ڕاستەوخۆ

"جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئیداره‌ی تره‌مپه‌"

reset font size increase font size

هەسەدە ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی باڵای سوریا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، ماركۆ رۆبیۆ رایگه‌یاندووه‌، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی كاتی له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپه‌.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بڵاویکردوە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن شاندێکی سوری، پێکهاتوو لە؛ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژاڤا، لەگەڵ مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.

ئاشکراشیکردووە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی سیاسی و رێوەبەری و هەروەها مژاری مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سوریا، بەتایبەت کورد و درۆزی لە پرۆسەی سیاسیی داهاتووی ئەم وڵاتە، بووە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی هەسەدە، هەردوولایەن پێداگرییان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاراستنی دەستکەوتەکان کردووە و روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتویەتی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پرسەکانی سوریا، بەتایبەت جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشقی وەک یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا داناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.