ڕاستەوخۆ

وەزیری تەندروستی: هەر بوتڵێکی خوێن زیاتر لە 160 هەزار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم تێچووی ئامادەکردنی خوێن لە ئەستۆی حکومەت دایە و پێشکەشکردنی بە نەخۆش لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت بە خۆڕاییە.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خوێن‌بەخشینەوە ڕایگەیاند:

"ئامادەکردنی هەر بوتڵێکی خوێن لە قۆناخی وەرگرتنی لە بەخشەرەوە، پشکنینە تاقیگەییەکان، ساردکەرەوە و پاراستنی تاوەکو دەگاتە دەستی نەخۆش، زیاتر لە 160 هەزار دیناری تێدەچێت."

وەزیری تەندروستی جەختی لەوەش کردەوە، سەرڕای ئەم تێچووە بەرزە، پڕۆسەی پێدانی خوێن بە نەخۆشان لە بانکەکانی خوێن، لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا بە تەواوی بە خۆڕاییە و هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.