چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌نیازن دژی به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی گوڵاڵه و گۆڕینی دۆمۆگرافیای خانه‌قین، له دانیشتنی داهاتوویدا یاداشتنامه‌یه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن و كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌ن.
مازن غەریب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەدا لەگەڵ چه‌ند پەرلەمانتارێكی دیكه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراق یاداشتنامەیەک پێشکەش بکەن لەدژی بە شارۆچکەکردنی گوڵاڵە، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن كۆده‌نگی لایه‌نه كوردییه‌كانی بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
گوتیشی، ئەم پیلانە بۆ بچوکردنەوەی خانەقینە و گوڵاڵە لەو شاره كوردییه دادەبڕێت، ئەوەش دووبارە تەعریبکردنەوەی ئەو سنوورەیە، جەختدەکەنەوە لەوەی نابێت سنوری ماددەی 140 دەستکاری بکرێت.
ئەوەشخی خستەروو، هەر ناوچەیەک ببێتە شارۆچکە دەبێت لانیکەم چوار شارەدێی لەسەر بێت بەڵام ئەم مەرجە گوڵاڵە ناگرێتەوە.
له چه‌ند رۆژی رابردودا وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق واژۆی له‌سه‌ر به قه‌زاكردنی گوڵاڵه كرد و به فه‌رمیش له‌سه‌ر خانه‌قینه‌وه خرایه سه‌ر پارێزگای دیاله، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دیاله‌ی لێكه‌وته‌وه و داوایانكرد بڕیاره‌كه رابگیرێت.