ڕاستەوخۆ

زانیاری لەبارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێکردووە کە بەهۆی کورتهێنانی داهاتەوە لە لیستی کۆتایی مووچەی مانگی ڕابردوو دا پەکخرابوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجامدراوە و ڕێکارەکان بۆ کۆکردنەوەی پارەی پێویست دەستیانپێکردووە تاوەکو لە زووترین کاتدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتەکە پێویستی بە 25 ملیار دینارە بۆ ئەوەی بتوانێت شایستەی دارایی تەواوی مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابین بکات، کە بڕیارە ئەم بڕە پارەیەش بە تەواوی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبکرێتەوە و ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی پڕۆسەی کۆکردنەوەکەش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە و لە 15ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی کرا، کە تێیدا لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کورتهێنان لە کۆی گشتیی داهاتی بەردەستدا، نەتوانرا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ لیستە گشتییەکەدا خەرج بکرێت.

لە ئێستادا نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامەزراوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، کە مانگانە وەزارەتی دارایی ئەرکی دابینکردنی مووچەکانیانی لەسەر شانی خۆی و لە ڕێگەی کۆکردنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانەوە گرتووەتە ئەستۆ.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.