ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید جارێکی دیکە کۆبوونەوە

reset font size increase font size

پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەردانی بارەگای نەوەی نوێیان کرد و لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکەوە پیشوازیان لێکرا.

هەرچەندە لە دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا هیچ راگەیانراوێکیان نەبوو، بەڵام، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ نەوەی نوێ باش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک مانگدا، ئەمە دووەم کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدە، لە پێشوتردا رایانگەیاندبوو، دەیانەوێت هاوسەنگی هێز لە بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان رابگرن.

شاسوار عەبدولواحید سێ رۆژ پێش ئێستا، بە میدیای حزبەکەی خۆی راگەیاندبوو، هیچ رێککەوتنێکی نوسراویان لەگەڵ یەکێتی نەکردووە، تەنها لێکتێگەیشتنی سەرزارەکییان هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.