ڕاستەوخۆ

زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی ئەنفال داوا دەکەن مینحەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەغداد

reset font size increase font size

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نوێنەری زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی کارەساتی ئەنفال، وتیان، لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چاوەڕوانی ڕەزامەندبوونی سەرۆکی حکومەت بوون بۆ گواستنەوەی مینحەکانیان، بەڵام حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی نەداوە و هێشتا چاوەڕوانن، هۆشداریدا ئەگەر ناچاربن "ڕێگەچارەی دیکە دەگرنەبەر".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهادین عەزیز، سەرۆکی کۆمکاری زیندانییانی سیاسیی کوردستان، بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندبوو، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کار لەسەر گواستنەوەی مینحەی زیندانییانی سیاسی بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق کراوە و وەزارەتی شەهیدان ڕێکارەکانی تەواوکردووە، بەڵام ئێستا ڕازى نییە و هۆکارەکەشى نازانن.

لە ئەگەری گواستنەوەی مینحەی زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی ئەنفال، ئەو کەسانەی مووچەکانیان 250 هەزارە بەرز دەبێتەوە بۆ 700 هەراز و ئەوانەشی 500 هەزاریان هەیە مووچەکانینا دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.