ڕاستەوخۆ

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا

reset font size increase font size

بڕیارە ئەم هەفتەیە، شاندێکی چوار کەسیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی تاوتوێکردن و دانوستان لەسەر وردەکارییەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوای ئەوەی لە 20ی ئابی 2026 پڕۆژەی پێداویستییە داراییەکانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کرا، ئەم سەردانە بۆ جێگیرکردنی شایستەکان ئەنجام دەدرێت. سەرچاوەیەک بە نووچە تیڤی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو پێویستی بە نزیکەی 23 ترلیۆن دینار هەیە بۆ مووچە و بودجەی بەکاربردن، جگه لە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار، کە بۆ بودجەی وەبەرهێنان خەمڵێنراوە.

سەردانی ئەم شاندەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوە دێت، کۆتایی هەفتەی ڕابردووش شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان بۆ هەمان مەبەست لە بەغدا بوون.

لە پڕۆژەی پێشنیازکراوی هەرێمی کوردستاندا، کۆمەڵێک ماف و شایستەی سەرەکی جێگیر کراون، لەوانە، دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.

هەروەها هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و هێزەکانی پێشمەرگە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەگەڵ بەغدا، هەروەها جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە بۆ چەندین ساڵ ڕاگرتبوو، بەشێکی دیکەن لە داواکارییەکان.

دابینکردنی خەرجییەکانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان و هاوکاریی خێزانە کەمدەرامەتەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.