ڕاستەوخۆ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر؛ پابەندبوون بە دەستوور و پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ پێویستە

reset font size increase font size

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە هەیبەت هەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و شاندێکی باڵای فیدڕاڵی کرد.

 لە دیدارەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بارزانی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید برایم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئەندامی دیاری خێزانی بارزانی.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندبوون بە بڕگە و ماددەکانی دەستووری عێراق کردەوە، و تیشکیان خستە سەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی بەغدا و سەرجەم دەوڵەت و دامەزراوە فیدراڵییەکان بۆ تێپەڕاندنی لەمپەر و قەیرانە ئێستاکان و پاراستنی سەقامگیریی گشتیی وڵات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.