وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەماهەنگیی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا بەردەوامە، و لەو چوارچێوەیەشدا بڕێکی زۆر پارە و سامانی گشتی گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەتی عێراق.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ بەغدا لە ئارادایە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی.
ئەوەشی خستە ڕوو کە لە ئەنجامی ئەو هاوکارییە هاوبەشەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە پارە و سامانی گشتیدا گیراوە و ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کراوەتەوە.