یانەی ئامەدسپۆر سەرکۆنەی ئەو هێرشە زارەکی و جەستەیەی کرد کە لە شاری ترابزۆن کرایە سەر هاووڵاتییەک بەهۆی لەبەرکردنی درێسی یانەکەوە، و داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد ڕکارکاریی پێویست بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگرنە بەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یانەی ئامەدسپۆرهاتووە کە لەبەرکردنی درێسی یانەیەکی وەرزشی دەربڕینی خۆشەویستی و سەر بەخۆبوونە، و نابێت هیچ کەسێک لەبەر درێسی تیمەکەی بکەوێتە ژێر فشارەوە.
هاوکات جەخت کرایەوە کە هەڵسوکەوتی تاکەکەسی نادرێتە پاڵ شارێک یان کۆمەڵگەیەک، و هیوای خواست یاریی داهاتووی نێوان هەردوو یانەی ئامەدۆر و ترابزۆنسپۆر بێتە مەیدانی ڕوانگەی یەکخستنی هێزی تۆپی پێ و ڕێزی هاوبەش.
لەکۆتایشدا داوای لە سەرجەم هاندەرانی کرد کە لە بەرامبەر سەرجەم کار و ورووژاندنەکاندا هۆشیار بن و پارێزگاری لە ژیریی هاوبەش بکەن.
جەختیشی کردەوە کە ئەوان وەک یانە لەسەر هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتگیریکردنی ژینگەیەکی وەرزشیی دوور لە ناکۆکی بەردەوام دەبن.