ڕاستەوخۆ

ئەندامێکی سکرتارییەتی ئیمڕاڵی: پێداگرین لەسەر داواکارییەکانمان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان

reset font size increase font size

چەتین ئارکاش، ئەندامی سکرتارییەتی ئیمڕاڵی، لە کۆبوونەوەی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە شاری گەڤەر ڕایگەیاند، پێداگرن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی جەستەییی عەبدوڵڵا ئۆجالان.

ئەندامەکەی سکرتارییەتی ئیمڕاڵی ئاماژەی بەوە کرد، دەسەڵاتداران بە درێژەدان بە سیاسەتی گۆشەگیری دەیانەوێت گەلی کورد لە داواکارییە ڕەواکانی بۆ ئازادیی ئۆجالان پاشگەز بکەنەوە، لە کاتێکدا جەماوەر دەپرسن پڕۆسەیەک، کە ئازادیی ئۆجالانی تێدا مسۆگەر نەکرێت چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت.

چەتین ئارکاش تیشکی خستە سەر یەکەم پەیامەکانی ئۆجالان لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیدا و ڕوونی کردەوە، ئۆجالان ئامادەییی خۆی بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی دەربڕیوە تاوەکو کۆتایی بە خوێن ڕشتن بهێنرێت. جەختیشی کردەوە، هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ئاڕاستەی پڕۆسەکە هاوکاری ئاشکراکردنی مەبەست و هەنگاوەکانی لایەنی دەوڵەت دەبێت.

ئەندامەکەی سکرتارییەتی ئیمڕاڵی جەختی لە گرنگیی خۆڕێکخستنی جەماوەری کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە کۆمەڵگە لە ڕێگەی بونیاتنانی دامەزراوەی مەدەنی و کۆمۆناڵەوە، بەبێ پشتبەستن بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگە ناوخۆییەکانی خۆی بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.