ڕاستەوخۆ

پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە

reset font size increase font size

نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لەگەڵ شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆتاییهێنان بە ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی تاوتوێ کران.

نورەدین ئەحمەد جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکە و نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە تاوەکو خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە زیاد بکرێت. هاوکات لایەنەکان تاوتوێی بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان و دابینکردنی پشتگیریی پێویستیان کرد بۆ گەرەنتییکردنی گەڕانەوەیەکی ئارام و شەرەفمەندانە بۆ ئاوارەکانی سەرێکانی.

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمدا بەڕێوە دەچێت. پێشتریش پارێزگاری حەسەکە ئاماژەی بەوە کردبوو، تیمەکانی پاککردنەوەی مین لە هەوڵەکانیان بەردەوامن تاوەکو تەواوی ناوچەکە لە مەترسی پاک بکەنەوە و ڕایگەیاند، دەستبەجێ دوای تەواوبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ دەست پێ دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.