ڕاستەوخۆ

سی‌ بی‌ ئیس: لە هێرشەکانی ئێراندا نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون

reset font size increase font size

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا بە تۆڕی هەواڵی سی‌ بی‌ ئیس نیوزیان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزیکەی 100 سەربازی وڵاتەکەیان بریندار بوون.

شان پارنێڵ، گوتەبێژی باڵای وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ڕاستی بەرزبوونەوەی ئاماری بریندارەکانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، زۆربەی برینی سەربازەکان لە جۆری زەبر بەرکەوتنی سووکی مێشک بوون، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە 96٪ی بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.

ئەمە کاتێکدایە، سوپای ئەمریکا ماوەی 10 ڕۆژە بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئامانجەکانی ناو خاکی ئێران و لە بەرامبەریشدا ئێران پێگە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، کە تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریکی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.