دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ڕێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەست دەکات و دەشڵێت، ئەو کاتە تاوتوێی ئاگربەست دەکەین، کە گەرووی هورمز بەتەواوی کرابێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە "تروس" سۆشیاڵ نوسوویەتی، ڕێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەست دەکات، بەڵام ئەو کاتە تاوتوێی ئاگربەست دەکەین، کە گەرووی هورمز بەتەواوی بکرێتەوە و بێ کێشە بێت تا ئەو کاتەش، ئێمە ئێران بەرەو نەمان دەبەین یان وەک دەڵێن، دەیگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین".
دەشڵێت، "ڕێبەری نوێی ڕژێمی ئێران کەمتر توندڕەوە و زۆر زیرەکترە لەوانەی پێش خۆی".