پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی چەمانکی لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، بەهۆیەوە دوو عەمباری نەوت لە کێڵگەکە ئاگریان گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، تاوەکو ئێستا، لایەنی فەرمیی هیچ زانیارییەکی لەبارەی هێرشەکە نەخستووەتەڕوو، ئاخۆ بە موشەک هێرشکراوەتە سەر کێڵگەکە یاخود درۆن هەروەها ئاشکرا نەکراوە زیانی گیانی هەبووە یاخود نا.
لە شەوی رابردووەوە، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان و تێیدا زیاتر لە 30 هێرشی درۆنیی ئەنجام دراون.
له دەستپێکی جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران، گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی مقاوه‌مه، چه‌ندین هێرشی موشه‌كیی و درۆنییان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له هێرشه‌كانیشدا هه‌ولێر زۆرتریین جار كراوه‌ته ئامانج.