هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هێرشە موشەکییەکانی بەیانیی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سنووری سۆران شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانی ناوبرد.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و حکومەتی هەرێم، هاوكات داوای لە هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بە پەلە بێنە دەنگ و ڕێگری لە تاوانە جەنگییەکانی ئێران و هێزەکانی بکەن کە ئاسایشی ناوچەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.
بهره بهیانی ئهمڕۆ ئێران له سنوری سۆران هێرشی كرده سهر فیرقەکانی 7 و 5ی پیادەی هێزی پێشمەرگە و شهش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 30 پێشمەرگە و ژمارەیەک هاووڵاتیی مهدهنیش بریندار بوون.
هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە ئەم کردەوە دژمنکارانە و بەردەوامیی هێرشە درۆنی و موشەکییەکان، نیشانەی دوژمنایەتی قوڵی حکومەتی ئێرانه لەگەڵ نەتەوەی کورد لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان.