بوومەلەرزەیەک لە قەزای چەمچەماڵ هەستی پێکرا، بەڵام بە گوێرەی گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێنەکەوتووەتەوە.
ئاسۆ بەکر، قایمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قەزاکەیان هەستی پێکراوە و تیمەکانیان بۆ هەر ئەگەرێک و زانیارییەکی زیاتر بەردەوامن. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، گوڕی بوومەلەرزەکە لەوەی پێشوو کەمتر بووە.
بومەلەرزەکە، 3.1 پلەی پێوەرى ڕێختەر بووە و لە نزیک ناوچەی مێرگەپان و چیای دابان ڕویداوە و هیچ زیانێکی گیانی یان مادیی نەبووە.