ڕاستەوخۆ

روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە داشکاندنی قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکی

reset font size increase font size

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی بڵاوکردەوە و ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە, کە کەمتر لە 20 ڕۆژی ماوە بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کارەبا ڕوونی کردووەتەوە، ئەم داشکاندنە تەنها قەرزی کۆنی پێش هاتنی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە (ئەو قەرزانەی پێشتر لەسەر هاوبەشان کۆبووبوونەوە). هاوکات جەختی کردەوە، کە پسوولەی مانگانەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێک ناگرێتەوە و دەبێت لە ماوەی 50 ڕۆژدا دوای دەرچوونی پسوولەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بدرێت.

وەزارەتی کارەبا داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکە سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و قەرزە کۆنەکانیان بدەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.