ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پێشمەرگە: وێنە و ڤیدیۆ سەربازییەکانتان بۆ کەس مەنێرن

reset font size increase font size

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە هشداری دەداتە سەرجەم ئەفسەران و پێشمەرگان کە لەم ڕۆژانەدا بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوا دەکەن وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن.

بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان، وەزارەتەکە داوا دەکات پێشمەرگەکان لەم بابەتەدا زۆر هۆشیار بن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن.

 هەروەها داوای کردووە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن بۆ ئەوەی خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان بپارێزن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.