ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: ڕووسیا و چین بە هیچ شێوەیەک یارمەتیی ئێران نادەن

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ڕووسیا و چین هاوکاریی ئێران دەکەن، و ڕایگەیاند کە ئەو دوو وڵاتە "شتێکی زۆریان هەیە بۆ لەدەستدان" لە ئەگەری تێوەگلانیان لەو ململانێیەدا.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال و لە وەڵامی بانگەشەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەمریکادا ئاماژەی بەوە دا، تەنانەت ئەگەر هاوکارییەکیش هەبێت ئەوا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، بەڵام "بڕوا ناکەم بە هیچ شێوەیەک یارمەتیی بدەن".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەو متمانەی بە هەریەکە لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین هەیە کە لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێراندا خۆ بەدوور دەگرن و هۆشداریی دا کە تێوەگلانیان "بۆ خۆیان زۆر خراپ دەبێت".

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی و کڕیاری نەوتی تارانە، و پێشتریش ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و چین قسەی کردووە و ئەوان بەڵێنیان داوە چەک بە ئێران نەفرۆشن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.