ڕاستەوخۆ

تۆم باراک بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی و فایەق زێدان کۆبووەوە

reset font size increase font size

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

تۆم باراک لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "بەرهەمدار" بووە و ستایشی ڕۆڵ و سەرکردایەتیکردنی سەرۆکوەزیرانی کرد لەم قۆناغە دژوارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت. باراک نووسیویەتی: "ئاشتی و سەقامگیری بەو سەرکردە بوێرانە بونیاد دەنرێت کە ڕێگە سەختەکان دەگرنەبەر."

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە گەشەکردن و ئاسایشی عێراق بەشێکە لە ئاسایشی تەواوی ناوچەکە، و ڕایگەیاند واشنتن کار دەکات بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا لە بواری ئەمنییەوە بۆ پەیوەندییەکی فراوانتر لەسەر بنەمای هەماهەنگیی ئابووری و بەرژەوەندیی هاوبەش.

پێش دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیران، تۆم باراک لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتیان لە بواری یاسایی و دادوەریدا تاوتوێ کرد.

ئەم سەردانەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردبووەوە، تۆم باراک گوشار لە دەسەڵاتدارانی بەغدا دەکات بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیای "تی ئای کاپیتاڵ" (T.I. Capital) لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - بانیاس.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.