ڕاستەوخۆ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و باران دەبارێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەش بەتەواوی پایزی دەبێت و پلەکانی گەرمای بەیانی بەراورد بە جاران کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژی چوارشەممە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، هاوکات ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەیە، و لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو پەڵەهەور دەگۆڕێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو کەمێک بەرزتر دەبنەوە. بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر و چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی، دهۆک و ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

پیرمام: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.