ڕاستەوخۆ

لە دەڤەری ئامێدی داربڕین بەردەوامە و دارە بڕدراوەکان دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا

reset font size increase font size

لە ناوچەیەکی فراوانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، پرۆسەی بڕین و تێکدانی دارستانەکان بەردەوامە و بە گوتەی سەرچاوەکان، دارە بڕدراوەکان بە لۆری لەژێر چاودێریی سوپای تورکیادا بۆ ئەو وڵاتە دەگوازرێنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاری و گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە ناوچەی بەرواری باڵا و گوندی کەستە دەستکەوتوون، ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بڕدراون و خەریتەی سروشتیی ناوچەکە ڕووبەڕووی کاولکاریی گەورە بووەتەوە.

چالاکوانانی ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری دەدەن کە ئەم پێشێلکارییانە تەنها پرۆسەی بڕینەوەی دار نییە، بەڵکو لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەر ژینگە هەیە و زیانی گەورە و گەڕانەوە نەبوو بە سروشتی ناوچەکە دەگەیەنێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی دۆخی ئەمنی و گرژییەکانەوە، دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە ناتوانن بۆ سەر ماڵ، حال و باخەکانیان بگەڕێنەوە.

ئەم پێشێلکاری و چالاکییە سەربازییانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بەردەوامن کە هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریی دیموکراتی بەردەوامن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.