ڕۆژنامهی گاردیانی بهریتانی بڵاویكردهوه، دوای 10 ساڵ لە تێکشکاندنی داعش و کاولکارییەکانی، لە ئێستادا شنگال ڕووبەڕووی قەیرانی کەشوهەوا بووەتەوە.
گاردیان ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەو گوندانەی بەهۆی جەنگەوە تووشی وێرانكاری بوون بوونەتەوە، لە ئێستادا بەهۆی گەرماوە سەرچاوەکانی ئاویان وشک بووە و باخ و بێستانەکانیان لەناوچوون، دانیشتوانەکەشی ناچارن شوێن و ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن.
ههروهها، شوێنەوارەکانی کۆمەڵکوژیی 2014ـی دەستی داعش هێشتا لە گوندەکانی فاکا، قوبەق، تەل جادۆع و سەجعە دیارن. گوندی سەجعە کە پێشتر 37 خێزانی تێدا دەژیا، ئێستا بە تەواوی چۆڵ بووە. ئەو گوندنشینانەی گەڕاونەتەوە دەڵێن ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە 10 مەترەوە دابەزیوە بۆ 25 مەتر و کێڵگەکانیش خهریكه لەناوچوون دهچن.
نەتەوە یەکگرتووەکان عێراقی لە ڕیزی پێنج وڵاتی زیان لێکەوتوو لەبەرانبەر قەیرانی کەشوهەوا داناوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچیش ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرانسەری عێراقدا زیاتر لە 186 هەزار کەس بەهۆی قەیرانی کەشوهەواوە کۆچیان کردووە. لە شنگالیش، گەنجان بەهۆی بێکارییەوە ڕوو لە شارەکانی موسڵ و هەولێر دەکەن.