بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی ژنە عومرەکارێکی کوردی لە شاری مەککەی بەڕێوەبەریی سعودیە ڕاگەیاند، ئەمەش یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەکارانی هەرێمی کوردستانە لەم وەرزەدا.
کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عومرەکارەکە ناوەڕاستی ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی ئەیلولی 2026، ناوی (مەهاباد عوسمان کاڕەسوڵ)ە و تەمەنی 55 ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە.
سەبارەت بە هۆکاری کۆچی دواییەکەی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ژنە هیچ کێشەیەکی تەندروستیی پێشتری نەبووە و لەگەڵ هاوسەرەکەی گەشتەکەی ئەنجام داوە، بەڵام لەناکاو لە ژووری هۆتێلەکەی تەندروستیی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە. بڕیاریشە تەرمەکەی هەر لە شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت.