ڕاستەوخۆ

یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی 70 و 80 لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

reset font size increase font size

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆتاییهاتنی تەواوەتیی پڕۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕاگەیاند.

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد، بە سەرکەوتوویی توانراوە سەرجەم هێزەکانی 70 و 80 لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی، کۆنتڕۆڵ، لیوا، فیرقە و فەرماندەییی دەڤەر ڕێک بخرێنەوە. دەستبەکاربوونی فەرمیی هەردوو دەڤەری فەرماندەییی سەربازیی ڕاگەیاند، بە مەبەستی دروستکردنی سوپایەکی یەکگرتووی سەردەمیانە لە ژێر فەرماندەییی ڕاستەوخۆی وەزارەتەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم دەستکەوتە بە پاڵپشتیی سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی وەزیران و هاوکاریی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بەدی هاتووە، وەزیری پێشمەرگە داواشی لە هاوپەیمانان کرد، لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.