ڕاستەوخۆ

گرووپی ڕا: نادادپەروەری لە دابەشکردنی ئاودا هەیە و چەمچەماڵ لە 4٪ی مافی خۆی وەرگرتووە

reset font size increase font size

گرووپی 'ڕا' بۆ فشاری مەدەنی ڕایگەیاند، کێشەی بێئاویی قەزای چەمچەماڵ تەنها بەستراوە نەبووە بە تەواوبوونی پروژەی ئاوی گوێژە-چەمچەماڵ، بەڵکو هۆکاری سەرەکی بۆ نادادپەروەری لە دابەشکردنی پشکی ئاوی هێڵەکانی دووکان-سلێمانی دەگەڕێتەوە.

لە ئامار و شیکارییەکدا کە دەست "تۆڕی میدیایی ڕووداو" کەوتووە، گرووپی ڕا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوو هێڵی یەکەم و دووەمی ئاوی دووکان-سلێمانی ڕۆژانە توانای دابینکردنی ٢٦٠ بۆ ٢٨٠ هەزار مەتر سێجا ئاویان هەیە. سەرەڕای ئەوەی دانیشتووانی چەمچەماڵ ١٩٪ی کۆی بەکارهێنەرانی ئەو هێڵانە پێکدەهێنن، بەڵام تەنها ٢٠ هەزار مەتر سێجا (کەمتر لە ٤٪) ئاویان پێدەگات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم جیاوازییە وایکردووە هاووڵاتییانی سلێمانی ڕۆژانە یان دوو ڕۆژ جارێک ئاوی خوارنەوەیان پێبگات، لە کاتێکدا دانیشتووانی چەمچەماڵ ١٥ ڕۆژ جارێک ئاویان بۆ بەربدرێتەوە.

گرووپی ڕا دوو ڕێگەچارەی خێرا بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە دەخاتەڕوو:

چارەسەری یەکەم: جێگیرکردنی پشکی ئاوی بازیان و چەمچەماڵ بە ڕێژەی ٢٣٪ی کۆی ئاوی هێڵەکان، کە دەکاتە نزیکەی ٦٥ هەزار مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا بۆ ئەو ناوچانە.

چارەسەری دووەم: جیاکردنەوەی پشکی ئاوی قەزای بازیان لە چەمچەماڵ و بەستنی فڵۆمیتەر (ئامێری پێوانی ئاو) لە دەرچووی بازیان، بۆ ئەوەی بڕی ئاوی ڕاستەقینەی گەیشتوو بە چەمچەماڵ دیاری بکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.