کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٣ی ئاب ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا کرد کە حکومەتی عێراق، لەپێناو پاراستنی ئێزدییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، خۆبەڕێوەبەریی ئێزدییەکان وەک بەشێکی فەرمی لە عێراق بە فەرمی بناسێنێت.
کەجەکە ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، بەڵام بەهۆی ئاستەنگ و گوشارەکانەوە هێشتا بە فەرمی دان بە ئیرادەی ئێزدییەکان دانەنراوە.
هاوکات داوای لە گەلی ئێزدی کرد کە سەرەڕای جیاوازییەکان، یەکگرتووانە خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی خۆیان دابمەزرێنن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، کەجەکە بانگەوازی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لایەنە سیاسییەکان و دەوڵەتان کرد کە بە فەرمی دان بە ٧٤ەمین کۆمەڵکوژیی سەر ئێزدییەکاندا بنێن و هەنگاوە پێویستەکان جێبەجێ بکەن.