دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چوار بازرگانی مادەی هۆشبەری لە ڕێگەی دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەزگاکە بڵاوی کردوونەتەوە، ئۆپراسیۆنەکان لە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگەدا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئەنجام دراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەم دوو ئۆپراسیۆنەدا، دەست بەسەر 5000 دەنک حەبی هۆشبەر و 21 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە. سەرجەم تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیش بەپێی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و ڕەوانەی دادگا کراون.