مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 80یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیدا، ڕایگەیاند، جەخت لەسەر بەهێزکردنی گیانی تەبایی، برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەنەوە.
لە پەیامەکەیدا، بارزانی دەڵێ، بڕوای پتەویان بە پێکەوەژیان و دیالۆگ هەیە و جەختی کردەوە پرەنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە و پابەندبوون بە دەستوور، تاقە زامنی پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و بووژانەوەیە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاند، خزمەتکردنی خەڵک ئەرکی سەرەکییانە و هیچ کۆسپ و ئاستەنگێک ناتوانێت ڕێگری لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بکات.