ڕاستەوخۆ

ئێران خۆپیشاندەرێکی دیکەی لەسێدارە دا

reset font size increase font size

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، شارام سادقی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی زستانی ڕابردوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی میزان، سەر بە دەسەڵاتی دادوەری، ناوبراو تۆمەتبار کراوە بەوەی لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا لە شاری کەرەج بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئێراندا و حەوت پۆلیسی بریندار کردووە.

ئەگەرچی ئاژانسی میزان ئاماژەی بەوە کردووە، کە دادگاییکردنی ناوبراو بە ئامادەبوونی پارێزەر بەڕێوەچووە، بەڵام هیچ زانیارییەک دەربارەی شێوازی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە و بەڵگەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

جێبەجێکردنی ئم سزایە لە کاتێکدایە کە کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو ئێرانی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی ترسی کۆمەڵایەتی. 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.