فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەدمیرال براد کووپەر، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ڕێڕەوڕە دەریاییە نێودەوڵەتییەکانی گەروی هورمزیان لە سەرجەم مینە دەریاییەکان پاککردووەتەوە و ئەوەشی بە "پێشکەوتنێکی گەورە" وەسف کرد.
ڕاشیگەیاند لەو کاتەوەی پرۆسەکە دەستپێکردووە، هێزەکانی ئەمریکا هاوکاریی نزیکەی ١,٥٠٠ کەشتیی بازرگانییان کردووە بۆ تێپەڕبوون بە گەرووەکەدا، و ئەو کەشتییانە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان گواستووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر و هیچ کەشتییەک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت تێپەڕێت، بەڵام ئامارەکانی مۆنیتۆری نێودەوڵەتیی کپلەر نیشان دەەن کە تێکڕای تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە ئێستادا بەراورد بە پێش جەنگ کەمترە.
هاوکات سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هۆشداریی دا کە واشنتن هەڵمەتێکی نوێی ئابووری دژی ئەو لایەن و وڵاتانە دەستپێدەکات کە هاوکاریی ئابووریی و قاچاخچێتیی نەوتی ئێران دەکەن.