بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند بە هاوکاریی تیمەکانیان هەڵمەتێکی تایبەتیان بۆ چارەسەرکردن و ژیانەوەی داربەڕووە کەلەپوورییە 400 ساڵییەکەی گوندی داربەڕولە جێبەجێ کرد.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستن و ژیانەوەی سامانی سروشتی و دارە کەلەپوورییە کۆنەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ داربەڕووە 400 ساڵییەکەی گوندی داربەڕولە بەڕێوە چوو.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕوونی کردەوە کە لەم هەڵمەتەدا کۆمەڵێک ڕێکاری تەندروستی و پاراستن گێردرانە بەر، لەوانە: هەڵپاچینی لقە وشکبووەکان، دەرمانڕێژکردنی دارەکە بە مەبەستی قەڵاچۆکردنی قەوزە، کرم و نەخۆشییە گۆشتخۆر و دارخۆرەکان، لەگەڵ بۆیاخکردنی سەرجەم پارچە بڕاوەکان بۆ ڕێگریکردن لە ڕووتاندنەوە و تووشبوونی بە نەخۆشیی نوێ.