ڕاستەوخۆ

بریکاری وەزارەتی شەهیدان: کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دەکرێت

reset font size increase font size

بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا، هەنگاوەکان بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ دەست پێ کردووە و لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی ئامادەکردنی لیستی ناون.

د. ناڤسەر نووری عەبدال، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا که‌ دوای سەردانی شاندی وەزارەتی شەهیدان بۆ بەغدا، داوا کراوە مووچەی شەهیدانی جینۆساید و سەنگەر هاوشێوەی شەهیدانی عێراق بۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار بەرز بکرێتەوە، هەروەها مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی لە 250 هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار زیاد بکرێت.

لەبارەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسییەوە، ناوبراو ڕایگەیاند که‌ بەپێی دوا ئامار، 25 هەزار و 868 زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، و ئامانج ئەوەیە کە مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و ئەوانیش بگەەنە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.

بریکاری وەزارەتی شەهیدان جەختی لەوەش کردەوە که‌ لە ئێستادا کار لەسەر دیاریکردنی شایستە داراییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی لە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا جێگیر بکرێن، و پەیوەندی و سەردانی شاندەکان تاوەکو تەواوبوونی پرۆسەی هاوتاکردنەکە بەردەوام دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.