ڕاستەوخۆ

پارتی سەوزی کوردستان هەڵمەتێکی چاندنی 3 هەزار نەمام لە شاخی گۆیژە ڕادەگەێنێت

reset font size increase font size

پارتی سەوزی کوردستان بە هاوکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن لە شاخی گۆیژە دەستپێدەکات و تێیدا 3 هەزار نەمام دەکێشرێن.

پارتی سەوزی کوردستان بڵاوی کردەوە، پرۆژەی سەوزکردنەوەی شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانی بە هاوکاری و پشتیوانیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. ئامانج لە هەڵمەتەکە پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان، زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە.

ئەو حزبە ژینگەییە بانگەوازێکی ئاراستەی سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، حزب و لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، زانکۆ و قوتابخانەکان، چالاکوانان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردووە تاوەکو چالاکانە بەشداری لەم هەڵمەتە نیشتمانییەدا بکەن بۆ ئەوەی گۆیژە سەوزتر بپۆشرێت و ببێتە میراتێکی سەوز بۆ نەوەکانی داهاتوو.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.