ڕاستەوخۆ

پارێزگاری هەولێر: ژمارەی بەنزینخانەکانی بەنزینی پاڵپشتیکراو دوو هێندە دەکرێن

reset font size increase font size

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ سەرووی 1700 دینار، بڕیاریان داوە ژمارەی بەنزینخانەکانی بەنزینی پاڵپشتیکراو (750 دیناری) زیاد بکەن و سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنیش کارا بکەنەوە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن لە سبەینێوە زیاتر دەکرێن و دەگەیێندرێنە 25 تا 35 بەنزینخانە. جەختیشی لەوە کردەوە، دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دووبارە دەبەسترێتەوە بە کارتی وەرگرتنی سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلەکان تەنیا بەو کارتە بەنزینیان پێ دەدرێت.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، لە سبەینێوە پرۆسەکە بە شێوازی تاقیکاری دەست پێدەکات و لە ڕۆژی یەکشەممەوە بە تەواوەتی ڕێکدەخرێت، بە جۆرێک کە هەوڵ دەدرێت ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی لە یەکتر جیا بكرێنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.