دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری، کە بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت هەژمار دەکرێت لە هەرێمی کوردستان، کەمبوونەوەی خواستی لەسەر بەنزینی بازرگانی لێکەوتووەتەوە و نرخی لیترێک بەنزینی بازرگانی لە بازاڕەکانی هەولێردا نزیکەی 500 دینار دابەزاندووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، تاوەکو ئێستا دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی سلێمانی نەگرتووەتەوە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بە 1200 دینار، موحەسەن بە 1750 دینار و سوپەر بە 1900 دینار دەفرۆشرێت، هەروەها لە زۆربەی بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆکیش بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی هێشتا بە زیاتر لە 1400 دینارە.
ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 400 هەزار لیتر لە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانیش لە سلێمانی و دهۆک ئاماژە بەوە دەکەن، بەردەوام چاودێریی کار و چالاکیی بەنزینخانەکان دەکەن.