بەمەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەکە، پۆلیسی دارستانی ماوەت لە سنووری چەند گوندێکی شارۆچکەکە و شاخی ئاسۆس چەندین کامێرای چاودێری جێگیر دادەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت کێوماڵی گوندەکانی سەفرە، زەروون، گەڵاڵە، زینوی سپی و شاخی ئاسۆسیان کردووە و ڕێنمایی پێویستییان بە هاووڵاتییان داوە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و دوورکەوتنەوە لە ڕاوکردن، لەگەڵ هاندانیان بۆ هاوکاریکردن لە ڕێگریکردن لە پێشێلکاران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد بۆ چاودێریکردنی ژیانی گیانلەبەران و دەستنیشانکردنی ڕاوچییە نەناسراوەکان، چەندین کامێرای چاودێرییان لە ناوچە جیاوازەکانی سنوورەکەدا جێگیر کردووە.