ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

سەرچاوەیەکی باڵا بۆ نووچە تیڤی پشتڕاستیکردەوە، بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرعدا، گفتوگۆی چڕ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق و بەهێزکردنی هەماهەنگییە هاوبەشەکان دەکرێت.

میدیاکانی ڕۆژئاوا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی دانوستاندنەکانی هەردوولا تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم، لەگەڵ تاوتوێکردنی هەنگاو و ڕێوشوێنە کردارییەکانی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چوارچێوەی سوپا و حکومەتی سوریادا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.