ئەمڕۆ کۆتا وادهیە بۆ داشکاندنی قهرزی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دهڵێت، تاوکو نۆی شەو لە ئەرکدا دەبن بۆ ئەوەی هاوڵاتییان سوود لە داشکاندنەکە ببینن.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی سەدا 50ـی کارەبایە، کارمەندەکانیان تاوەکو کاتژمێر نۆی شەو لە ئەرکدا دەبن.
هاوكات، تیمی پڕۆژەی رووناکی، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پرۆسەی داشکاندنی 50%ـی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی رووناکی لە رێگەی سیستمی ئی پسوولە تاوەکوو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە داشکاندنی رێژەی 50% لەو قەرزانەی کارەبا لای هاوبەشان کەڵەکە بوون. بڕیارەكهش دەرفەتێك بوو بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیبوو لە کاتی خۆیدا پارەی پسوولەکانیان بدەن.