ڕاستەوخۆ

نەوەی نوێ: پارتی 46 جار داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کردووین و ڕەتمانکردووەتەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان 46 جار پەیوەندیی پێوە کردوون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە، بەڵام ئەوان سەرجەم داواکارییەکانیان ڕەت کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێمداد شاهین، گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە داوە کە بەرپرسانی باڵای پارتی چەندین جار سەردانیان کردوون و داوایان کردووە بە بێ یەکێتی یان لەگەڵ یەکێتی حکومەت پێکبهێنن،

بەڵام هەڵوێستیان ئەوە بووە کە ناکرێت مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بێت و داوای پۆستی سەرۆک وەزیرانیان کردووە.

 هەروەها ئەوەشی خستووە روو کە لە دوایین پەیوەندیدا کە دوو هەفتە پێش ئێستا لە لایەن پشتیوان سادقەوە ئەنجام دراوە، داوای دانیشتنیان کردووە، بەڵام بەهۆی پابەندبوون بە هاوپەیمانییەکانەوە داواکەیان رەت کراوەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.