بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، هێرشەکە بە سێ درۆن ئەنجامدراوە و زیانی گیانی و مادی نەبووە.
دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، کاتژمێر دوو و 17 خولەکی بەرەبەیانی ئهمڕۆ به سێ درۆن هێرشەکراوەتەسەر هەولێر، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون و خراونەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لەبارەی هێرشەکەوە قسەی بۆ کەناڵی حەدەسی سعودی کردووە و دەڵێت، هێرشە درۆنییەکان لە پارێزگای نەینەواوە ئەنجامدراون.
لەسەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، زیاتر لە هەزار جار بە درۆن و مووشەک هێرشکراوەتەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و جگە لە زیانە ئابوورییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و وزە، زیانی گیانیشی هەبووە.
کامەران عوسمان بەرپرسی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی دەڵێت، لەسەرەتای دەستپێکی جەنگەوە و بههۆی لێكهوتهكانییهوه لە هەرێمی کوردستان ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و 114 کەسی دیکەش برینداربوون.