جارێکی دیکە شەوی ڕابردوو کەمپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی نزیک سلێمانی بە درۆن هێرشی کرایەسەر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، درۆنەکە لە سنووری کرماشانەوە ئاڕاستەی کەمپەکە کراوە.
لایەنە ئەمنییەکان هێشتا وردەکاریی تەواویان لە بارەی زیانەکانەوە نەخستووەتەڕوو، بەڵام کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند کە هێرشەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و ئەمەش جێگەی سەرنجە، بەڵام ئاماژەی بە زیانە گیانی و مادییەکان نەکردووە.
هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا یە دوو ڕۆژ پێشتریش، کەمپەکانی هەمان حزب لە هەمان ناوچە کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی ئێران و دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە لە ماوەیەکی کەمدا نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.