ڕاستەوخۆ

جێگری ترەمپ: شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە مانگانی داهاتوودا کۆتایی دێت

reset font size increase font size

جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە مانگانی داهاتوودا جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بچێتە قۆناغێکی زۆر جیاوازەوە و دواتر کۆتایی بێت.

ڤانس لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویورک پۆست، هاوڕایی خۆی لەگەڵ لێدوانەکەی پێشووی ترەمپ دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە شەڕەکە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتایی پێدێت و ئێران تا کاتی هەڵبژاردنەکان کۆنترۆڵی ناوچە هەستیارەکانی وەک گەرووی هورمز لەدەست دەدات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە پێشبینیکردنی داهاتوو کارێکی ئاسان نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەسەڵاتی تەواوی هەیە لەسەر دیاریکردنی کاتی دەستپێکردن یان کۆتایی شەڕ. 

ڤانس دانی بەوەدا نا کە هاوڵاتیانی ئەمریکا تا ڕادەیەک بێزار بوون لەم دۆخە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ئێستا لە دۆخێکی هێرشبەردانەدا نییە و کێشەی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام نابێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.