بەرەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه سوپای پاکستان چەند ناوچەیەکی سەرسنووری لەگەڵ ئەفغانستان بۆردومان کرد و دەڵێ' لە کاردانەوەی هێرشێك بووە بۆ سەر وڵاتەکەمان.
زەبیحوڵا موجاهید گوتەبێژی حکومەتی ئهفغانستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، پاکستان بۆردومانی خاکی ئەفغانستانی کردووە و هاووڵاتیانی مەدەنیش، کە ژن و منداڵیشی تێدایە لە هەرێمەکانی نانگەرهار و پاکتیکە به ئامانجگرتووە.
گوتیشی، بیانووەکانی پاکستان زۆرلاوە، کە گوایە لەو هەرێمانەوە هێرشکرا بێتە سەریان، ئەوە دەرخەری لاوازی ئاسایشی وڵاتەکەیانە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاتوڵا تەرار، وەزیری زانیاری پاکستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ناوی ناوچەکانی نەهێنا و گوتی، هێرشەکەی بە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراو لەسەر بنەمای زانیاری وەسفکرد بۆ سەر حەوت کەمپی تاڵیبانە پاکستانییەکان، کە بە تەحریر تالێبان ناسراون، بەڵگەی تەواوەتیمان هەیە حکومەتی تاڵیبان دەستی لە هێرشەکانی سەر پاکستان هەیە.
تائێستا بە فەرمی ژمارەی کوژرا و بریندارەکان ئاشکرا نەکراون.