ڕاستەوخۆ

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاشتی تاکە چارەسەری بەردەوامە بۆ ئاوارەبوونی زۆرەملێ

reset font size increase font size

بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، لە نووسینگەی سەرەکیی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، ئاوارەبوونی زۆرەملێ ڕاستییەکی جەوهەریی دۆخی جیهان دەردەخات، ئەویش ئەوەیە کە ئاست و ڕێژەی ئاوارەبوون بە شێوەیەکی زۆر خێراتر لە دۆزینەوەی چارەسەرەکان هەنگاو دەنێت.

لە گوتارێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی جیهانیی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و پەنابەران، بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە 117 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی ململانێ، توندوتیژی و هەڕەشە بەردەوامەکانی سەر ژیانیان، ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

کۆمسیاری باڵای پەنابەران جەختی لەوە کردەوە، ئەم پرسە تەنیا ئاڵنگارییەکی مرۆیی نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا ئاڵنگارییەکی ڕاستەوخۆ و جدییە، کە پەیوەندی بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.