ڕاستەوخۆ

شەپۆلێکی کوشندەی گەرما ئەورووپا دەشێوێنێت و تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

reset font size increase font size

شەپۆلێکی گەرمای کوشندە رووی لە کیشوەری ئەورووپا کردووە؛ بەهۆیەوە هەزاران قوتابخانە لە بەریتانیا و فەرەنسا داخران، کاتەکانی کرانەوەی شوێنە گەشتیارییەکان وەک بورجی ئیڤڵ و مۆزەخانەی لۆڤەر کەمکرانەوە، هاوکات رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداریی بەپەلە دەداتە سەرکردەکانی جیهان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ئەورووپا دوو هێندەی تێکڕای جیهانی بەرزدەبنەوە و ئەمەش مەترسییەکی جددی لەسەر تەندروستیی گشتی دروست دەکات.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە چیتر نابێت وەبەرهێنان لە سیستەمە تەندروستییە بەرگریکارەکاندا دوا بخرێت.

فەرەنسا و بەریتانیا؛ تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی و پەککەوتنی ژیان

داخرانی قوتابخانەکان: لە فەرەنسا زیاتر لە 6,000 قوتابخانە داخران یان سیستەمی خوێندنیان گۆڕی، لە بەریتانیا و هۆڵەنداش بەهۆی نەبوونی سیستەمی ساردکەرەوە (AC) لە زۆربەی قوتابخانەکاندا، دەوام راگیرا یان کورتکرایەوە.

گەرمای شەوانە: فەرەنسا گەرمترین شەوی لە مێژووی خۆیدا بەڕێکرد کە تێیدا تێکڕای پلەی گەرما لە 21.5 پلەی سیلیزی دانەبەزی، لە پاریسیش نزمترین پلە 25.5 پلەی سیلیزی بوو.

 بەهۆی گەرماکەوە تاوەکو ئێستا 42 کەس لە کاتی مەلەکردندا بۆ فێنکبوونەوە خنکاون.

شێی بەرز لە بەریتانیا: لە بەریتانیا پلەکانی گەرما گەیشتنە نزیکەی 35 بۆ 38 پلەی سیلیزی، بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەم شەپۆلە لە گەرمای ساڵی 2022 مەترسیدارترە، چونکە رێژەی شێ (Humidity) لە هەوادا زۆر بەرزە و ئەمەش رێگری دەکات لەوەی ئارەقەی لەش هەڵمبێت و جەستە فێنک بێتەوە.

بۆچی ئەورووپا ناتوانێت بەرگەی گەرما بگرێت؟

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە خانووبەرەکان لە ئەورووپا بە شێوازێک دروستکراون کە گەرما لە ناو خۆیاندا بهێڵنەوە (بۆ زستان)، تەنیا 20%ی ماڵەکانی ئەورووپا سیستەمی ساردکەرەوەیان (فێنککەرەوە) هەیە، لە کاتێکدا لە ئەمریکا ئەم رێژەیە 90%ـە.

هۆکاری ئەمەش بۆ بەرزیی تێچووی وزە، رێکارە یاساییەکان بۆ خانووە کۆنەکان و پابەندبوونی ئەورووپا بە کەمکردنەوەی گازە گەرمکەرەوەکان دەگەڕێتەوە.

Opened umbrellas are displayed on a balcony of a residential building as residents improvised shade against extreme temperatures during a heatwave in Bordeaux, south-western France, on Tuesday.

کاریگەرییەکانی گەرمای توند لەسەر جەستەی مرۆڤ

تەندروستیناسان هۆشداری دەدەن کە گەرمای توند بەم شێوازانە زیان بە جەستە دەگەیەنێت:

1.     وشکبوونەوەی جەستە: لەدەستدانی خێرای شلەمەنییەکان لەڕێگەی ئارەقەکردنەوەوە.

2.     فشاری سەر دڵ: دڵ ناچارە زۆر بە خێرایی خوێن پاڵ بنێت بۆ سەر پێست بۆ فێنکبوونەوە، ئەمەش پەستانی سەر دڵ زیاد دەکات.

3.     مێشک: کەمبوونەوەی رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین، ئەمەش سەرگێژخوێندن و بڕیاردانی هەڵەی لێدەکەوێتەوە.

4.     جەڵتەی گەرما: کاتێک پلەی گەرمای ناوەوەی جەستە دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەندامە سەرەکییەکان وەک گورچیلە و دڵ بەرەو پەککەوتن دەچن.

A fan is set up as an elderly resident sits in a retirement home in Les Sorinieres near Nantes, France, as temperatures rise on Monday.

چۆن لە کاتی شەپۆلی گەرمادا خۆت دەپارێزیت؟

خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی پێش ئەوەی هەست بە تینوێتی بکەیت.

نەهێشتنی هاتوچۆی ناچاری لە کاتە هەرە گەرمەکانی رۆژدا.

داخستنی پەردە و پەنجەرەکان لە نیوەڕۆدا بۆ رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی گەرما، و کردنەوەیان لە شەوان و بەیانیانی زوودا.

کوژاندنەوەی ئەو ئامێرە کارەباییانەی گەرمی دەردەکەن (وەک شاشەی تەلەفزیۆن).

چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵانی ساوا، بەساڵاچووان و ژنانی دووگیان.

A nurse prepares a rehydration drip at Purpan Hospital in Toulouse, France, on Tuesday, as the country experiences a deadly heatwave.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.