وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه رێككه‌وتن و به‌هیوان واشتن نه‌رمی بنوێنێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت، به هیواین ئه‌مریكا نه‌رمیی بنوێنێ و هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره به‌دی بكه‌ن ئه‌وا ئێران دوور له جه‌نگ، هه‌موو هه‌نگاوێكی خێرا‌و پێویست ده‌نێت بۆ رێككه‌وتن و چاره‌سه‌كردنی ئه‌و پرسانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریش ده‌داته واشنتنن و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان به نیازی كاتكوشتن و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی بن له ئێران، ئه‌وا سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن.
هاوكات كارۆلاین لیفت وته‌بێژی كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، بژارده‌ی یه‌كه‌می ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له باره‌ی ئێرانه‌وه رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به جۆرێكی دیكه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی كاریگه‌ر له‌و وڵاته.