ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده و سه‌رۆكی یه‌كێتی و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا كۆبوونه‌وه و دۆخی سوریایان تاوتوێكرد.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ لە دەباشان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوه‌ته‌وە.
ده‌شڵێ، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا و لابردنی هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا کرایەوە.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه پێویستە سوریا رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت و کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی سوریا تاوەکو ببێتە وڵاتێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.


