ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی سلێمانی: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ڕاییکردنی مامەڵەی مۆڵەت ڕاگیرا

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی (بەشی مۆڵەت) ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستاندا ڕاگیراوە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا کاتی چاککردنەوەی ئەو کێشە تەکنیکییە دیار نییە، بەڵام هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە بە زووترین کات و دوای چارەسەرکردنی کێشەکە، لە ڕێگەی ڕاگەیێندراوێکەوە ئاگاداردەکرێنەوە بۆ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەنەوە.

سەبارەت بە چارەنووسی نۆرەی ئەو هاووڵاتییانەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ مامەڵەکانیان بۆ بکرێت، هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەو هاووڵاتییانەی کۆد و نۆرەیان بۆ ئەمڕۆ وەرگرتووە، مافیان پارێزراوە؛ دەتوانن ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (ڕێکەوتی 28ی حوزەیرانی 2026) سەردان بکەنەوە و مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.